SlideShare une entreprise Scribd logo
1  sur  10
– پهراوێزه ميدياييهكان - 4 
رووماڵكردنى حاڵهتهكانى توندوتيژى دژى ژنان 
ئهرسهلان رهحمان* 
رووماڵكردنى حاڵهتهكانى توندوتيژى دژى ژنان و پرسه كۆمهڵايهتييهكانيى كۆمهڵگهى 
كوردهوارى پێويستى به بهرچاوڕوونى و شارهزايى ئهوتۆ ههيه، كه ميدياكار و كهناڵ له 
لايهكهوه مافى تهواو به پرۆسهى رووماڵكردنهكه بدهن. له لايهكى ديكهشهوه هاوڕێ لهگهڵ 
گهياندنى زانيارييدا، هۆشيارييهكى كۆمهڵايهتى ئهوتۆ بگهيهننه وهرگر، كه ببێته هۆى 
كهمكردنهوهى حاڵهتهكان. نهك به پێچهوانهوه ببێـته هۆى پهرهسهندنى حاڵهتهكان و دنهدانى 
وهرگر بۆ چاولێكردن و دووباره كردنهوهيان. 
جێى نهنگييه، زۆرێك لهو ميدياكارانهى رووماڵى حاڵهتهكانى توندوتيژى دهكهن، به 
ههڵكهوت رێيان كهوتووهته ئهو بواره. هيچ شتێكى ئهوتۆ له بارهى وردهكارى و ههستيارى 
پرسه كۆمهڵايهتييهكان درك پێ ناكهن. رهنگه زانيارى گشتييان له بارهى پرسهكانهوه 
ههبێت، بهڵام ئهمه ماناى ئهوه ناگهيهنێت رێگه به خۆيان بدهن، رووماڵى رووداوهكانى 
پهيوهست بهو بواره بكهن. 
توندوتيژييه كۆمهڵايهتى و رهگهزييهكان له كۆمهڵگهى كوردييهوه به جۆرێك بهرۆكى 
منداڵ و ژنيان گرتووه، كارهساتهكه له حاڵهت تێپهڕيوه و سهريكێشاوه بۆ دياردهيهك، 
رۆژانه لێره و لهوێ به جۆرى جيا و شێوازى جۆراو جۆر دهردهكهوێت. 
ئامارهكانى توندوتيژى دژى ژنان تا دێت زياتر ههڵدهكشێن. ساڵانه ئامارهكان بۆ ژنان 
تۆقێنهرن. وێڕاى باسكردنى ژمارهيهكى بهرچاوى ئهو حاڵهتانه و خستهڕوويان له لايهن 
ميدياوه كهچى حاڵهتهكان دووباره و سێباره دهبنهوه. 
ئهمه ئهو خاڵهيه، پێويسته ميدياى كوردى له لايهك و رێكخراوهكانى ژنان و چالاكان 
ههڵوهستهى لهسهر بكهن. 
ميدياى كوردى به هۆى به ههڵه كاركردنى لهسهر پرسهكانى توندوتيژى كاريگهرى 
نهرێنى زۆرترى لهسهر ناوهخن و جهوههرى پرسى توندوتيژى درووستكردووه.
ههڵه ميدياييهكان له رووماڵى پرسهكانى توندوتيژى دژ به ژناندا 
يهكهم: شێواندن و بهلاڕێدا بردنى كهيسهكانى توندوتيژى: 
بۆ نموونه له زۆربهى حاڵهتهكانى خۆكوشتن و خۆ ههڵواسينى ژنان رستهى ناباوى 
“نهخۆشى دهروونى ههبووه”، “بارى دهروونى تهواو نهبووه”، “له تاقيكردنهوه 
دهرنهچووه و بارى دهروونى ئاڵۆز بووه”.. دهكهوێته بهرچاو، بێگومان لهسهر زمانى 
كهسانى نزيك له كهيسهكه، يان پۆليس، به بێ ئهوهى هيچ كهناڵ و سهرچاوهيهكى ميديايى 
لهو بانگهشهيه بكۆڵنهوه و داواى دۆسيه و رهچهتهيهكى پزيشكى له بارهى بوونى وهها 
حاڵهتێكهوه بۆ كهيسهكه بكهن. ئهمه بيركردنهوهيهكى نهريتانهى ههڵهێنجراوى ئهدهبياتى 
پياوسالارييه. چونكه سهرهڕاى بوونى حاڵهتێكى تاوانكارى، عهقڵى پياوسالارى ئامادهگى 
ههيه و دهيهوێت تاوانلێكراو به تاوانى خۆ له بهين بردن تاوانبار بكاتهوه. ههروهها 
دهيهوێت پهردهش بهسهر شانۆى تاوانهكهدا بكشێت. رێگهى دزهكردنى ههرجۆره زانيارى 
و گهڕان و لێكۆڵينهوهيهكى دادوهرييانه بگرێت له كهيسهكه. 
چارهسهر: پێويسته به بێ بوونى بهڵگه رۆژنامهوان تۆمهت نهخاته پاڵ تاوانلێكراو، 
هاوكات ئهگهر پۆليس يان كهسانى نزيك له تاوانلێكراو ئهو بانگهشهيان كرد، داواى 
رهچهته و راپۆرتى پزيشكييان لێبكرێت، به پێچهوانهوه دهبێته ههوڵێك بۆ شاردنهوهى تاوان 
و داپۆشينى رووخسارى تاوانباران و دهربازكردنيان له ياسا. 
دووهم: بڵاوكردنهوهى زانيارى نادرووست و بێ سهرچاوه: 
بهشێك له حاڵهتهكانى توندوتيژى رووماڵدهكرێن، بهڵام له رووماڵكردنياندا كهموكورتى له 
رووى زانيارييهوه ههيه. كهناڵ تهنيا بهوهندهى بڵێت: “ژنێك كوژرا، ژنێك سووتا” ههندێك 
سهرهقهڵهمى ناڕۆشن بڵاودهكاتهوه و ئيدى به ئهركى خۆى نازانێت بهدواى وردهكارى و 
هۆكارى تاوانهكه و چارهنووسى دۆسيهكه بكهوێت. 
چارهسهر: پێويسته ههرچى زياتره ميدياكار به دواى زانيارى سهبارهت به كهيسهكهدا 
بگهڕێت و تهنيا به سهرهقهڵهمى زانيارييهكان رازى نهبێت و بچێته بنج و بناوانى 
دۆسيهكهوه و زانيارييه كهسييهكانى تاوانلێكراو، ژيان و گوزهرانى، كارو و خوێندنى، ماڵ 
و منداڵى وهك ديوى تاريك رۆشنبكاتهوه و لهوهشدا پێويسته تهنيا له يهك لايهنهوه زانيارى 
وهرنهگرێت، بهڵكو ههوڵى دۆزينهوهى سهرچاوهى نوێ و زانيارى زۆرتر له سهرچاوهى 
جياواز بدات. نهك ههر ئهوه پێويست بهوهشدهكات باكگراوندى ههواڵ و راپۆرتهكانى
تێههڵكێشى راپۆرتهكانى پێشووى بكات و ئامار و زانيارى پێشوو هاوپێچ بكات بۆ ئهوهى 
وهرگر ههست بهوه بكات ئهو تاوانهى كراوه دابڕاو نييه له زنجيرهيهك تاوانى يهك له 
دواى يهك كه بهرامبهر به ژن دهكرێن. 
سێيهم: شێواندنى زانيارى: 
يهكێكى ديكه له كێشهكان، شێواندنى زانيارى كهيسهكانه، ههندێكجار به ئهنقهست و بۆ 
مهرامى تايبهت و ههندێكجاريش له نائاگاييهوهيه. بۆنموونه: كاتێك ژنێك كوژراوه، يان 
سووتاوه، ياخود تهرمهكهى به پهتێكهوه به بنميچى ژوورى خهوتنييهوه ههڵواسراوه، كهناڵ 
بێ چهند و چوون قسهى كهسوكارى ژنهكه لهوانه: باوك، برا، هاوسهرى ژنه 
دهگوازێتهوه. ئهوانيش ههم بۆ پاكانه كردن بێت، ياخود بۆ گۆڕينى رێڕهوى لێكۆڵينهوه 
بانگهشهى “خۆكرد”ى تاوانهكه دهكهن، ميديا بێ چهند و چۆن و درووستكردنى هيچ 
گومان و پرسيارێك له بارهى ئهو بانگهشانه، وهك راستى رهها بڵاويان دهكاتهوه و هيچ 
پهراوێزێك بۆ گومان ناهێڵێتهوه. 
بهشێكى ديكهى ئهم خاڵه پهيوهندى به وردهكارى زانيارييهكانهوه ههيه، كه له رووماڵى 
رووداوێك ههر كهناڵێك شتێك له بارهى رووداوهكهوه دهڵێن. تهنانهت زۆرجار زانيارييه 
كهسييهكانى تاوانلێكراو به ههڵه بڵاو دهكرێنهوه. بۆنموونه سهرچاوهيهك تهمهنى 
تاوانلێكراو به 91 ساڵ دهنووسێت. سهرچاوهيهكى ديكه، كردوويهتييه 52 ساڵ.. 
چارهسهر: پێويسته ميدياكار ههميشه گومانى ههبێت، گومانى له زانيارى سهرچاوهكان 
ههبێت، زانيارى وهك راستى رهها وهرنهگرێت، گومانى له لێدوانهكان ههبێت، رهنگه 
تهنانهت ئهو پۆليسهى لێكۆڵينهوه دهكات بيهوێت پهردهپۆشى تاوانهكه بكات و وهك 
توندوتيژى نهيناسێت چونكه لايهنى جێبهجێكردن بڕواى وايه كه دهبێت پيشانى بدات 
توندوتيژى كهميكردووه. دهبێت پرسيارى زۆرتر له بارهى بانگهشهكانى لايهنى لێكۆڵينهوه 
بكرێت و لهوهشدا نابێت ميدياكار يان كهناڵ بكهوێته پێش حوكمى دادگا و بڕياردانى 
پێشوهخته بخاتهڕوو. 
چوارهم: حوكمدانى پێشوهخته و بێ بهڵگه: 
ئهليف و بێى ميديايى ئهوهيه، رۆژنامهوان دادوهرى ناكات. له دهرهوهى رووداوهكانه. 
نابێته بهشێك له رووداوهكان. ئهو رووماڵى رووداو دهكات. لێدوان و زانيارييهكان له 
سهرچاوهكانى پهيوهنديدار به رووداوهكه وهردهگرێت. به بێ رتووش، دهستكاريكردن،
گهوره كردن و بچووككردنهوه، ئاوێنه ئاسا پيشانياندهدات و دهيانخاتهڕوو. وهلێ ئهم بنهما 
سهرهكى و چهسپاوهى زانست و ئيتيكى ميديايى له رووماڵى رووداوهكانى توندوتيژى 
رهنگيى نهداوهتهوه. ديقهتى هێنده ناوێت، ئهگهر سهيرى ههواڵهكانى تايبهت به 
رووداوهكانى توندوتيژى بكهين؛ زۆر به ئاسانى ههست بهو حوكمدانه پێشوهختهيه دهكهين، 
كه ميدياكارى كورد له دهقى ههواڵ، يان راپۆرتدا پێشكهشكى وهرگرانى دهكات. 
ئاسانترين دهستهواژه و رستهيهك، كه ميدياكارى كورد فێرى بووه، ئهوهيه له كۆتايى 
ههموو ههواڵێكى تايبهت به توندوتيژى بنووسێت: “رووداوهكه به هۆى كێشهى 
كۆمهڵايهتييهوه روويداوه”، بهڵام وهك بڵێى ئهو ئهركى ئهوه نهبێت ديوى تاريكى رووداو 
رۆشنبكاتهوه، به دواى زانياريدا بڕوات، زۆرترين “زانيارى پێويست” له بارهى 
كهيسهكهوه بڵاو بكاتهوه! 
ههروهها بهكارهێنانى رسته ههواڵييهكانى وهك “خۆى كوشت”، “خۆى سووتان”، “خۆى 
ههڵواسى” به گشتى حوكمدانى پێشوهختهن. نابێت ميدياكار بهكاريان بهێنێت؛ تا ئهو كاتهى 
راپۆرتى پزيشكى دادوهرى ئاماده دهكرێت. ئهوه تهنيا پزيشكى دادوهرييه بۆى ههيه بڵێت: 
فڵانه حاڵهت خۆكوژييه، يان خۆ ههڵواسينه. تهنانهت پۆليسيش ئهو دهسهڵاتهى نييه، ئهو 
حكومه بدات، بهڵام لهبهر ئهوهى ميدياكارى ئێمه سهرچاوهى زانيارييهكانى له پۆليسهوهيه، 
پۆليسيش بۆ ئهوهى حزوورى ههبێت لهسهر شاشه و له ميديادا ههر زوو تۆمهتى 
“خۆكوشتن” دهخاته پاڵ حاڵهتهكان و چاوهڕێى پزيشكى داوهرى ناكات. بێ درووستكردنى 
هيچ گومان و پرسيارێكيش ميديا لێدوانى پۆليس وهك قسهى سهنهدكراو دهگوازێتهوه. 
ئهوهى تهرمى به چوار مهتر گوريس، يان به سهرپۆشهكهى به بنميچى ماڵهكهيانهوه 
ههڵواسرابوو، مهرج نييه خۆى ئهو كارهى كردبێت. به دوورى مهزانه كهسێك بهو جۆره 
ههڵيواسيبێت… بهڵام تێگهيشتنى نهريتيانه بۆ رووداوهكانى پهيوهست به ژنان له زاكيرهى 
ميدياكاردا هێنده ئامادهيه ههندێك جار ئهويش پێى رهوايه ژنێك كوژراوه، چونكه وهك پهند 
له زاكيرهيدا ئهو وته باوهى كۆمهڵگه دهخولێتهوه، “ئهگهر باش با نهدهكوژرا!” ههر بۆيه 
رووماڵى حاڵهتهكهش به ئهدهبياتى پياوسالارانهى كۆمهڵگه دهكات و وهرگر له خوێندنهوهى 
ههواڵهكه نهبووهتهوه، ئهو بڕوايهى بۆ درووستبووه، ئهو كهيسه “موستهحهقى ئهو 
چارهنووسهيه!”. 
چارهسهر: پێويسته ههرچى زياتره ئهو ميدياكارانهى رووماڵى رووداوهكانى توندوتيژى 
دهكهن راهێنانى تايبهتيان پێ بكرێت و خۆيشيان دهبێت ههوڵى زياتر بدهن و شارهزاى 
پرسى توندوتيژى ببن و ناكرێت ههر ميدياكارێك زانى ههواڵێكى سياسى ئاماده بكات، 
ئيدى دهست بۆ ههواڵێكى كۆمهڵايهتيش بهرێت. ههڵهى گهورهى ميدياكارى كورد ئهوهيه 
كه ههمهچهشن و ههمه رهنگه و ميدياكار ههيه چۆن چووهته سهنگهرى پێشمهرگه بۆ
رووماڵى شهڕ، به ههمان شێوه چووهته شوێنى ئهنجامدانى تاوانێك بۆ ئهوهى رووماڵى 
حاڵهتێكى توندوتيژى بكات، به بێ ئهوهى هيچ له بارهى پرسى توندوتيژى دژى ژنهوه 
بزانێت. دهستهبهرى رووماڵى تهندرووست بۆ پرسهكانى ژن و توندوتيژى بهرامبهريان 
بڕوابوونه بهوهى توندوتيژى رهگهزى ههيه و شارهزابوونه لهو پرس و بواره. 
پێنجهم: بهدوادانهچوون و سهرداپۆشين: 
له رووى زانستييهوه جۆرێك له ههواڵ و راپۆرت ههن، كه ههواڵه بهردهوامهكان، 
راپۆرتى بهردهواميان پێدهوترێت. مهبهست له “بهردهوامى” رووماڵكردنى بهردهوامى ئهو 
رووداوانهيه، كه له ئان و ساتى خۆياندا كۆتاييان نايهت. رووداوى ديكهيان لێدهكهوێتهوه. 
تانوپۆيان ههيه و له خاڵێكدا تهواو نابن. 
بۆنموونه: ئهمڕۆ “ژنێك كوژرا”، ئهمه تهنيا رووداوێك نييه، له ئان و ساتى خۆيدا بگهيته 
دانانى خاڵ و كۆتايى پێبێت. رووداوى ديكهى لهدوايه، پهلوپۆى ههيه، “بۆچى 
كوژرا)هۆكارهكهى(، چۆن كوژرا )وردهكارييهكهى(، كێ كوشتى )بكهرهكهى(، 
پهڕاوهكهى به كوێ گهيشت، پۆليس كێى دهستگير كردووه، كهى دادگاييدهكرێت، بڕيارى 
دادگا چييه، بهڵگهكان چين، كێ تێوهگلاوه، رابردووى ئهو ژنه لهگهڵ بكوژهكهدا چييه، چ 
پهيوهندييهكى خوێنى له نێوان بكوژ و كوژراودا ههيه، تهمهنى بكوژ چهنده، ئهو چهكهى 
تاوانهكهى پێكراوه له كوێيه، كێ مۆڵهتى ههڵگرتنى ئهو چهكهى پێداوه، كهسهكه سهر به چ 
گرووپ و دهستهيهكه، بۆچى و به پشتيوانى كامه هێزى مهعنهوى پهناى بۆ ئهنجامدانى 
ئهو تاوانه بردووه…هتد”. 
بهڵام بهداخهوه ئهم جۆره بهدواداچوونه بهردهوام و رۆژانهييه له ميدياى كورديدا له بارهى 
پرسى توندوتيژييهوه بهرچاو ناكهوێت. ميدياكار وهك بڵێى بهو بڕوايه گهيشتووه، “لهسهر 
كێشهى كۆمهڵايهتى بووه و پێويست ناكات ئيشى زياترى لهسهر بكات”. 
چارهسهر: كارى ميديا بهدواداچوون و وردكردنهوه و گهياندن و بڵاوكردنهوهى ناوهڕۆك 
و وردهكارى رووداوهكانه، ئهو پرسيارانهى خرانهڕوو، ئهركى ميديايه وهڵاميان بداتهوه. 
شهشهم: سازاندنى وێناى ئهرێنى بۆ تاوان:
رهنگه يهكێك له هۆكارهكانى دووباره بوونهوهى حاڵهتهكانى توندوتيژى درووستكردن و 
سازاندنى وێناى ئهرێنى و پاڵهوانئاساييانه بێت بۆ تاوانبار له لايهك و شێوازى خۆكوشتن 
له لايهكى ديكهوه. 
ساڵى رابردوو، ههموومان شاهێدى زنجيرهيهك رووداوى خۆخنكاندن به سهرپۆش، 
خۆههڵواسين به پهت و خۆخستنه خوارهوه بووين. رووداوهكان جێى سهرنج بوون. 
زۆرينهى ئهوانهى پهنايان بۆ ئهو كاره دهبرد له قهڵادزێوه تا گهرميان كچانى قۆناغى 
ناوهندى و ئامادهيى بوون. ئهو زنجيره رووداوهش دواى ئهوه هاتن كه ميدياى بينراو له 
سلێمانى وێنهى تازهپێگهيشتوويهكيان بڵاوكردهوه كه له شوقهكانى قالاوهى سلێمانى خۆى 
ههڵواسيبوو. 
پيشاندانى شێوازى خۆ ههڵواسينى ئهو لاوه، له سهروبهندى بژى و بڕووخێى حكومهت و 
ئۆپۆزيسيۆندا رهواجێكى زۆرى پێدرا. وهك بابهتێكى سياسى مامهڵهى لهگهڵ كرا. ئهو 
مامهڵهيهى ميديا لهگهڵ پرسهكهدا كردى هاوشێوهى كارى پاڵاوانسازى بوو. كه ئهمه 
مهترسى چاولێكردن و لاساييكردنهوهى دهيان بار دهباته سهرێ. 
سهرنجێكى ديكه لهسهر ئهم خاڵه، هۆنينهوهى رووداوهكانه به جۆرێك مرۆڤ، يان خوێنهر 
به گشتى، ههست بكات ئهو ژنه يان ئهو گهنجه هيچ رێگه چارهيهكى ديكهى لهبهردهمدا 
نهماوه تهنيا ئهوهى بۆ ماوهتهوه پهنا بۆ خۆكوشتن يان خۆسووتاندن بهرێت. 
ئهمجۆره هۆنينهوه و رووماڵكردنه لهوهوه دهستپێدهكات، كه ژيانى رابردووى كهسهكه وهك 
دۆزهخ پيشانبدرێت و تا دێت كێشهكانى ئاڵۆزتر دهبن و هيچ دهرهتان و پهنايهك شك نابات 
و ناچار پهناى بردووه بۆ خوكوشتن يان خۆسووتاندن. 
له پاڵ ئهو هۆنينهوه و چيرۆك داتاشينهدا ميدياكار درك بهوه ناكات، كه پێويستى بهوه ههيه 
له زارى كهسانى پسپۆڕ و تايبهتمهند بهو بواره رێگه چاره پيشان بدات بۆ ئهوهى كهسێكى 
ديكهى هاوشێوه ههمان رێگه تاقى نهكاتهوه. 
سهبارهت به كهيسهكانى سووتانيش، ناوهڕۆكى راپۆرت و ههواڵهكان خاڵيين له باسى 
“پهشيمان بوونهوهى كهيسهكه”، ههروهها هيچ له بارهى ئهو ئازارو ناسۆره ناخرێنهڕوو، 
كه حاڵهتهكه دهيچێژێت، تهنيا ناوى سووتانهكه دێت. 
ههرچهنده تا ئێستا هۆكارهكانى پهنابردنى ژن بۆ خۆسووتاندن وهك دياردهيهكى باو له 
ههرێمى كوردستان روون نيين، به شێوهى زانستى وهڵامى ئهو پرسياره نهدراوهتهوه، 
بۆچى له ناو ههموو جۆرهكانى خۆلهناوبردندا ژنى كورد رێگهى خۆسووتاندن 
تاقيدهكاتهوه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا باسكردنى ئهو حاڵهتانه به جۆرێك كه دنهى
دووبارهبوونهوهى تێدايه له لايهن ميدياوه رهنگه هۆيهك بێت بۆ بهردهواميدان به 
دووبارهبوونهوهى حاڵهتهكان. 
رهنگه ژنانێك گهيشتبنه ئهو بڕوايهى تاكه چهكيان بۆ تۆڵهكردنهوه له خێزانهكانيان و 
ناوبانگى بنهماڵهكانيان خۆسووتاندنيان بێت و دواتريش باسكردنيان بێت له ميديادا بۆ 
ئهوهى ناوبانگى بنهماڵهكانيان به لهكهدارى بمێنێتهوه، چونكه تێگهيشتنى كۆمهڵگه به گشتى 
بۆ خۆسووتاندنى ژن نهنگى و شهرمهێنهره. ئهمهشيان بۆچوونێكه و رهنگه نهياريشى 
ههبێت، بهڵام هێشتا وهك گريمانهيهك بۆ توێژينهوه دهست دهدات و ناكرێت فهرامۆشى 
بكهين. 
چارهسهر: كهواته بڵاوكردنهوهى حاڵهتێكى سووتان يان خۆسووتان ههستيارى زياتره و 
پێويسته به جۆرێك بێت ناواخنهكهى تايبهت بكرێت به مهترسى حاڵهتهكه، چهوتى ئهو 
رێگهيه، دووركهوتنهوه لهو بژارده مهترسيداره، جهختكردنهوه لهسهر پێويستى ژيان، 
رووبهڕووبوونهوهى كێشهكان و بهكارخستنى ئاوهز بۆ دۆزينهوهى رێگه چاره. 
حهوتهم: نهبوونى فهرههنگى مرۆڤدۆستانه و نووسين به زمانى پياو: 
ئهو زمانهى قسهى پێدهكهين و پێى دهنووسين، تانوپۆى تهنراوه به وشه و دهستهواژه و 
بڕگه و ئيديۆمى دژه ژن و زمانى ئهمڕۆييمان درێژكراوهى ميراتێكى ههمهچهشن و 
رهنگيى ئهدهبياتى پياو و خێڵ و عهشيرهته و بۆمان بهجێماوه. 
تا ئێستا نه ناوهنده زانستييهكان و نه رهوتى ژنانيش له ههرێم وهك پێويست ههڵوێستهيان 
لهسهر نهكردووه و تهنانهت دهفتهرچهيهكى تايبهت به وشه بارگاوويهكانى دژ به ژنيان 
ئاماده نهكردووه، بۆ ئهوهى بهره بهره كار بۆ وهلانانيان بكرێت و زمانى نووسينمان 
مشتوماڵ بكهين لهو وشه و چهمك و دهستهواژانهى له ههناوياندا مهغزاى دژه ژنيان ههيه. 
بۆنموونه: له ههواڵدا، هێشتا ميدياكارى ئێمه پێى نهنگييه بۆ ژنێك ئهگهر نهچووبێته 
پرۆسهى هاوسهرگيرييهوه بڵێت “ژن” و دهنووسێت: “كچ بووه و شووى نهكردووه”. 
ههروهها له ههواڵدا هێشتا ژن وهك موڵكى پياو ههژمار دهكرێت و دهنووسرێت: “پياوێك 
ژنهكهى خۆى كوشت”، رێك وهك ئهوهى “پياوێك ئۆتۆمبێلهكهى خۆى سووتاند”.. 
ههروهها دهنووسرێت: “خاوهنى دوو ژن و سێ منداڵه”، لێرهدا ژنى كردووهته كاڵا و 
هاوكات مافى دايكايهتيشى لێزهوت كردووه و ههمان تاوانيش بهرامبهر به منداڵهكان دهكات 
و ئهوانيش وهك كاڵا پيشاندهدات.
نموونهى ديكهى بهرچاو بينيمان، له سنوورى ههولێر چهند پياوێك ژنێكى ئاوارهى 
خۆرئاواى كوردستانيان رفاندبوو، دهستدرێژييان كردبووه سهر، ميديا فۆكسى لهسهر 
پهردهى كچێنى تاوانلێكراو بوو، تاوانى رفاندن و ئهشكهنجه و دهستدرێژييهكهى بهلاوه 
ئاسايى بوو، بهڵام خهمى ئهوهى بوو، ئايا پهردهى كچێنى ماوه يان نهماوه. 
چارهسهر: ئاشنابوون و فێربوون و دۆزينهوهى ئهو وشه و دهستهواژانهى ههڵگرى 
مهغزايهكى مرۆڤسالارانه و ژيان دۆستانهن بۆ رووماڵى پرسهكان. مشتوماڵكردنى زمانى 
نووسينمانه لهو وشه و چهمكانهى ههڵگرى نهزعهى دوژمنكارانهن بهرامبهر به ژنان. 
ئهمهش به خوێندنهوه و بهدواداگهڕان و پرسيار دهبێت. بۆنموونه دهكرێت لێرهدا چهند 
چهمك و دهستهواژهيهكى ههڵگرى مهغزاى پياوسالارانه بخهينه بهرچاو: 
)شوويكردووه… هاوسهرگيرى كردووه(، )خاوهنى منداڵه…. دايكى منداڵه(، ) ماره 
كراووه… گرێبهستى هاوسهرگيرى كردوو(، )ئاههنگى بووك گواستنهوه… ئاههنگى 
هاوسهرگيرى(، )بێوهژن… هاوسهر لهدهستداو، بهجيا ژياو..(، )خۆى خنكاند… تهرمى 
دۆزرايهوه و دهوترێت “خۆى خنكاندووه”(، )خۆى كوشت.. دهوترێت، يان بانگهشهى 
ئهوه دهكرێت كه “خۆى كوشتووه”(، )مێردى ژنهكه… هاوسهرى ژنهكه(، )دوو جار 
شوويكردووه… دووجار پرۆسهى هاوسهرگيرى كردووه(، )پياوێكى خاوهن سێ ژن… 
پياويك سێ جار هاوسهرگيرى كردووه(، )ژنانى حزبهكان… ژنانى ئهندامى حزبهكان(، 
)ژنێكى عهرهب.. ژنێكى به رهچهڵهك عهرهب(، )ماڵى باوان.. ماڵى خۆيان(، )ماڵى 
باوكى.. ماڵى دايك و باوكى(، )بۆ تحرش.. گێچهڵى سێكسى(، )بۆ ئيغتصاب.. 
دهستدرێژى سێكسى(، )ژنى سهرۆك.. هاوسهرى سهرۆك(، )ژنانى زيندان.. ژنانى 
زيندانيكراو( .. ئهمانه و چهندين دهستهواژه و رسته و چهمكى ديكه رۆژانه له ميدياوه 
بڵاودهكرێنهوه به بێ ئهوهى سهرنجبدهينه ناوهڕۆك و ئهو پهيامه ژههراوييانهى له ناواخنى 
ئهو چهمكانهدا ههن. 
ههشتهم: زهقكردنهوهى تاوانى ژن: 
ماوهيهك دهبێت ههندێك سايت و كهناڵى كوردى موشتاقى ئهوهن ژنێك لهو پهڕى دنيا 
تاوانێك ئهنجام بدات و ئهمان لێره به ناونيشانى سهرنجڕاكێش بڵاوى بكهنهوه. هاوكات 
لێرهش حاڵهتى ئهشكهنجهدانى چهند منداڵێك له لايهن دايهن و زڕدايكيانهوه به جۆرهها 
شێوه كارى لهسهر كرا، وهك ههوڵێك بۆ دزێوكردنى وێناى ژن. زهقكردنهوهى ئهو 
حاڵهتانه و گهورهكردنيان له قهبارهى خۆيان زياتر وهك تۆڵهسهندنهوهيهكى پياوانى 
كۆمهڵگهيه له ژنان. بهو پێيهى ميديا پياو بهڕێوهى دهبات، ئيدى ميديا له خزمهتى عهقڵى
پياوسالارييه و دهيهوێت پێمان بڵێت ژن ئهو مرۆڤه ههست ناسك و ژيان دۆست و 
ئهوينخوازه نييه كه بانگهشهى بۆ دهكرێت. به پێچهوانهوه ژن دڕندهيه. ئهوهتا هاوسهرهكهى 
دهكوژێت، ناپاكى دهكات، منداڵ دهكوژێت، تهنانهت كار گهيشتووهته ئهوهى “گاز له 
چوكى پياو دهگرێت” )وهك ئهو حاڵهتهى له رانيه روويدا و تهنانهت له ميدياى جيهانيشدا 
بڵاوكرايهوه و وشهى “گاز”ى بۆ بهكارهێنرابوو( بهو مانايهى ژن وهك ئاژهڵى دڕندهيه و 
گاز و قهپ دهگرێت، له كاتێكدا ئهوه جۆرێكه له بهرگرى له خۆكردن. 
نۆيهم: بايهخدان به رێكخراوهكهى پياوان و درووشمهكانيان: 
ههمان ئهو رۆژهى تهرمى دوو خوشكهكهى سهيد سادق كه له گۆماوهكه خنكابوون و 
پۆليسهكان به شێوهيهكى ناشياو به مرۆڤ دهريانهێنانهوه، له كهناڵێكى ئاسمانى كاتژمێر 
70:72 تا 70:42 خولهكى ئێواره، ميواندارى ئهندامانى ئهو رێكخراوه كرابوو، كه به 
ناوى داكۆكيكردن له پياوان دامهزراوه. 
زهقكردنهوه و هێنانهپێشهوه و دهرخستنى ئهو رێكخراوهى ژمارهيهك كهس 
دايانمهزراندووه به ناوى داكۆكيكردن له پياوان و بڵاوكردنهوهى ئامار و زانيارييه 
چهواشهكارييهكانيان تاوانێكه بهرامبهر به ژنان دهكرێت.. چونكه له بنهڕهتهوه پاساوێك بۆ 
درووستبوونى وهها رێكخراوێك نييه و هاوكات ئهو تاوانانهى بهرامبهر به پياوان دهكرێت، 
لهسهر بنهماى رهگهزى و پاراستنى شهرهف نييه، وهك ئهوهى به پاساوى پاراستنى 
شهرهف و لهسهر بنهماى رهگهزيى تاوان دهرحهق به ژن دهكرێت. رهنگه پياوانى ميديا و 
ئهو عهقڵيهته پياوسالارييهى ميديا بهڕێوه دهبات به عهقڵى تۆڵهسهندنهوه رهفتار لهگهڵ ژندا 
بكات و دهيهوێت بڵێت ئهوه تهنيا ژنان نيين تاوانيان بهرامبهر دهكرێت، بهڵكو پياوانيش 
ستهمديدهى دهستى ژنانن. 
ئهمانهى خرانهڕوو، لانيكهم بهشێكى ئهو تاوانهن رۆژانه له رێگهى ميدياوه له بهرامبهر 
پرس و دۆسييهكانى توندوتيژى دژى ژنان دهكرێن و ئيدى ئهوه ئهركى ميديايه له لايهك، 
چالاك و رێكخراوهكانى ژنانه له لايهكى ديكهوه توانايان بخهنهگهڕ بۆ راستكردنهوهى 
بارى لارو راستكردنهوهى ههڵه و كهموكورتييهكان. 
بێگومان خستنهڕووى ئهم باس و بابهتانه زياترى دهوێت و ئهستهمه له توێى وتارێكدا 
ههموو شت بوترێت و زۆر بابهتى ديكه جێى ههڵوهسته لهسهر كردنن، لهوانه وێناكردنى 
ژن وهك كاڵاى سێكسى، پهراوێزخستنى رۆڵى ژن له ناو ميديادا، هێنانه پێشهوهى ژن 
لهسهر بنهماى جوانى جهسته نهك بيرو هۆش، فۆكسكردنى كامێراى كهناڵهكان لهسهر 
سينگ و بهرۆكى ژن و پيشاندانيان وهك كاڵا، بێبههاكردنى تواناى ژن، ئاوڕنهدانهوه له 
ژنانى بههرهمهند، رێگرتن له گهشهكردنى ژن له ناو ميديا، بچووككردنهوهى رۆڵى ژن له
ناو كارى ماڵ، خستنهڕووى بابهتهكان به مهبهستى وروژاندنى سێكسى ياخود وروژاندنى 
ههستى بهزهيى پێداهاتنهوه.. ئهمانه و چهندين شێوهى ديكهى جياكارى ههن و ناكرێت 
فهرامۆش بكرێن. 
*بهڕێوبهرى ماڵپهڕى )رۆژنامهوانى( تايبهت به هونهر و زانستى راگهياندن

Contenu connexe

Tendances

كات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَت
كات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَتكات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَت
كات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَتQAMTARANI
 
پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...
پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...
پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...AWDER AHMED QAMTARANI
 
نداء إضراب 4 أبريل 2012
نداء إضراب 4 أبريل 2012نداء إضراب 4 أبريل 2012
نداء إضراب 4 أبريل 2012Elhassan ROUIJEL
 
11 المحاسبة لغير المحاسبين
11 المحاسبة لغير المحاسبين11 المحاسبة لغير المحاسبين
11 المحاسبة لغير المحاسبينDr. Ali Salem
 
Sang kancil dengan buaya
Sang kancil dengan buayaSang kancil dengan buaya
Sang kancil dengan buayaLINDA75NAW
 
الجغرافيا السياحة
الجغرافيا السياحةالجغرافيا السياحة
الجغرافيا السياحةhogr M a
 
بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية
بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية
بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية Samer Abou Zaghla, MSc.
 
قواعد الإنجليزية
قواعد الإنجليزيةقواعد الإنجليزية
قواعد الإنجليزيةHamad Alhinai
 
تقرير مركز مصادر التعلم في القدس
تقرير مركز مصادر التعلم في القدستقرير مركز مصادر التعلم في القدس
تقرير مركز مصادر التعلم في القدسحمد الواهبي
 

Tendances (15)

كات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَت
كات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَتكات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَت
كات وةك شمشيَر واية ئةطةر نةيبرِي دةتبرِيَت
 
پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...
پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...
پاوه‌رپۆينت كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت-گرنگي كات له‌ ژياني ب...
 
Next Issue5 2
Next Issue5 2Next Issue5 2
Next Issue5 2
 
نداء إضراب 4 أبريل 2012
نداء إضراب 4 أبريل 2012نداء إضراب 4 أبريل 2012
نداء إضراب 4 أبريل 2012
 
11 المحاسبة لغير المحاسبين
11 المحاسبة لغير المحاسبين11 المحاسبة لغير المحاسبين
11 المحاسبة لغير المحاسبين
 
Aljanna
AljannaAljanna
Aljanna
 
Sang kancil dengan buaya
Sang kancil dengan buayaSang kancil dengan buaya
Sang kancil dengan buaya
 
الدليل الشامل لتدبير الامتحانات الاشهادية
الدليل الشامل لتدبير الامتحانات الاشهاديةالدليل الشامل لتدبير الامتحانات الاشهادية
الدليل الشامل لتدبير الامتحانات الاشهادية
 
12
1212
12
 
الجغرافيا السياحة
الجغرافيا السياحةالجغرافيا السياحة
الجغرافيا السياحة
 
بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية
بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية
بورصة الأوراق المالية - نظرة فقهية
 
قواعد الإنجليزية
قواعد الإنجليزيةقواعد الإنجليزية
قواعد الإنجليزية
 
13.soz
13.soz13.soz
13.soz
 
تقرير مركز مصادر التعلم في القدس
تقرير مركز مصادر التعلم في القدستقرير مركز مصادر التعلم في القدس
تقرير مركز مصادر التعلم في القدس
 
6.soz
6.soz6.soz
6.soz
 

En vedette

Knowledge Management system in current scenario.
Knowledge Management system in current scenario.Knowledge Management system in current scenario.
Knowledge Management system in current scenario.suba ramanujam
 
Knowledge management system
Knowledge management systemKnowledge management system
Knowledge management systemJerrin Mary John
 
Knowledge Management System for New Product Development
Knowledge Management System for New Product DevelopmentKnowledge Management System for New Product Development
Knowledge Management System for New Product DevelopmentStephen Au
 
SKMS - Knowledge Management - ITSM Academy Webinar
SKMS - Knowledge Management - ITSM Academy WebinarSKMS - Knowledge Management - ITSM Academy Webinar
SKMS - Knowledge Management - ITSM Academy WebinarITSM Academy, Inc.
 
Knowledge management system priyank
Knowledge management system priyankKnowledge management system priyank
Knowledge management system priyankPRIYANK JAIN
 
Knowledge management system
Knowledge management system Knowledge management system
Knowledge management system Setyagus Sucipto
 
Vpn presentation
Vpn presentationVpn presentation
Vpn presentationstolentears
 
Knowledge Management Lecture 1: definition, history and presence
Knowledge Management Lecture 1: definition, history and presenceKnowledge Management Lecture 1: definition, history and presence
Knowledge Management Lecture 1: definition, history and presenceStefan Urbanek
 
Knowledge management in theory and practice
Knowledge management in theory and practiceKnowledge management in theory and practice
Knowledge management in theory and practicethewi025
 
Knowledge Management Lecture 4: Models
Knowledge Management Lecture 4: ModelsKnowledge Management Lecture 4: Models
Knowledge Management Lecture 4: ModelsStefan Urbanek
 
Knowledge Management System & Technology
Knowledge Management System & TechnologyKnowledge Management System & Technology
Knowledge Management System & TechnologyElijah Ezendu
 
Introduction to Knowledge Management
Introduction to Knowledge ManagementIntroduction to Knowledge Management
Introduction to Knowledge ManagementMiera Idayu
 
VPN - Virtual Private Network
VPN - Virtual Private NetworkVPN - Virtual Private Network
VPN - Virtual Private NetworkPeter R. Egli
 
Knowledge Management Best Practices within Service Management
Knowledge Management Best Practices within Service ManagementKnowledge Management Best Practices within Service Management
Knowledge Management Best Practices within Service ManagementIT Service and Support
 
Types of knowledge management systems
Types of knowledge management systemsTypes of knowledge management systems
Types of knowledge management systemsNitin Reddy Katkam
 
Virtual private network
Virtual private networkVirtual private network
Virtual private networkSowmia Sathyan
 

En vedette (19)

Knowledge Management system in current scenario.
Knowledge Management system in current scenario.Knowledge Management system in current scenario.
Knowledge Management system in current scenario.
 
Knowledge management system
Knowledge management systemKnowledge management system
Knowledge management system
 
Knowledge Management System for New Product Development
Knowledge Management System for New Product DevelopmentKnowledge Management System for New Product Development
Knowledge Management System for New Product Development
 
SKMS - Knowledge Management - ITSM Academy Webinar
SKMS - Knowledge Management - ITSM Academy WebinarSKMS - Knowledge Management - ITSM Academy Webinar
SKMS - Knowledge Management - ITSM Academy Webinar
 
Knowledge Management System
Knowledge Management SystemKnowledge Management System
Knowledge Management System
 
What Is VPN
What Is VPNWhat Is VPN
What Is VPN
 
Knowledge management system priyank
Knowledge management system priyankKnowledge management system priyank
Knowledge management system priyank
 
Knowledge management system
Knowledge management system Knowledge management system
Knowledge management system
 
Vpn presentation
Vpn presentationVpn presentation
Vpn presentation
 
Knowledge Management Lecture 1: definition, history and presence
Knowledge Management Lecture 1: definition, history and presenceKnowledge Management Lecture 1: definition, history and presence
Knowledge Management Lecture 1: definition, history and presence
 
Knowledge management in theory and practice
Knowledge management in theory and practiceKnowledge management in theory and practice
Knowledge management in theory and practice
 
Knowledge Management Lecture 4: Models
Knowledge Management Lecture 4: ModelsKnowledge Management Lecture 4: Models
Knowledge Management Lecture 4: Models
 
Knowledge Management System & Technology
Knowledge Management System & TechnologyKnowledge Management System & Technology
Knowledge Management System & Technology
 
GSM ARCHITECTURE
GSM ARCHITECTUREGSM ARCHITECTURE
GSM ARCHITECTURE
 
Introduction to Knowledge Management
Introduction to Knowledge ManagementIntroduction to Knowledge Management
Introduction to Knowledge Management
 
VPN - Virtual Private Network
VPN - Virtual Private NetworkVPN - Virtual Private Network
VPN - Virtual Private Network
 
Knowledge Management Best Practices within Service Management
Knowledge Management Best Practices within Service ManagementKnowledge Management Best Practices within Service Management
Knowledge Management Best Practices within Service Management
 
Types of knowledge management systems
Types of knowledge management systemsTypes of knowledge management systems
Types of knowledge management systems
 
Virtual private network
Virtual private networkVirtual private network
Virtual private network
 

Similaire à په‌راوێزه‌ ميدياييه‌كان 4 ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

چۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیار
چۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیارچۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیار
چۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیارBahzad5
 
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌Arsalan Rahman
 
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌Arsalan Rahman
 
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانی
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانیدیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانی
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانیsaydsadq
 
یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا
  یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا  یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا
یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسداdr.luqmanraouf
 
Obsessive compulsive disorder and coronavirus
Obsessive compulsive disorder and coronavirusObsessive compulsive disorder and coronavirus
Obsessive compulsive disorder and coronavirusSaefullahMaye
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...awderahmed1989
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...Facebook
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...Facebook
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...awderahmed1989
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...AWDERQAMTARANI
 
Scintific research kurdish
Scintific  research kurdishScintific  research kurdish
Scintific research kurdishBrwa Chomani
 
دیوانی نـــــــالی
دیوانی نـــــــالیدیوانی نـــــــالی
دیوانی نـــــــالیsaydsadq
 
كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...
كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...
كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...Facebook
 
هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران
هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران
هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران raqibm
 

Similaire à په‌راوێزه‌ ميدياييه‌كان 4 ئه‌رسه‌لان ره‌حمان (20)

چۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیار
چۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیارچۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیار
چۆنیەتی دروستکردنی بیناو ئەرکەکانی ئەندازیار
 
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
 
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش بارزانى پشتوێنه‌كه‌ى شل ده‌كاته‌وه‌
 
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانی
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانیدیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانی
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بــــــانی
 
الادمان على الانترنت
الادمان على الانترنتالادمان على الانترنت
الادمان على الانترنت
 
Jobb kurdish
Jobb kurdishJobb kurdish
Jobb kurdish
 
یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا
  یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا  یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا
یاخیبوون لە شیعرەکانی شێرکۆبێکەسدا
 
Obsessive compulsive disorder and coronavirus
Obsessive compulsive disorder and coronavirusObsessive compulsive disorder and coronavirus
Obsessive compulsive disorder and coronavirus
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
 
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...  الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
الصدق - گرنگی ڕاستگۆيي -سوده‌كانی ڕاستگۆيیی - ئاودێر أحمد عبدالله-راستگۆ-Aw...
 
Scintific research kurdish
Scintific  research kurdishScintific  research kurdish
Scintific research kurdish
 
دیوانی نـــــــالی
دیوانی نـــــــالیدیوانی نـــــــالی
دیوانی نـــــــالی
 
Huve nüktesi
Huve nüktesiHuve nüktesi
Huve nüktesi
 
كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...
كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...
كات وةك شمشيَر واية ئةگةر نةيبرِي دةتبرِيَت گرنگي كات له‌ ژياني باوه‌رِدار--ا...
 
هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران
هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران
هونةريَ ئاراستةكرنا ثرسياران
 
Radi takfyriyakan
Radi takfyriyakanRadi takfyriyakan
Radi takfyriyakan
 
17.soz
17.soz17.soz
17.soz
 

په‌راوێزه‌ ميدياييه‌كان 4 ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

  • 1. – پهراوێزه ميدياييهكان - 4 رووماڵكردنى حاڵهتهكانى توندوتيژى دژى ژنان ئهرسهلان رهحمان* رووماڵكردنى حاڵهتهكانى توندوتيژى دژى ژنان و پرسه كۆمهڵايهتييهكانيى كۆمهڵگهى كوردهوارى پێويستى به بهرچاوڕوونى و شارهزايى ئهوتۆ ههيه، كه ميدياكار و كهناڵ له لايهكهوه مافى تهواو به پرۆسهى رووماڵكردنهكه بدهن. له لايهكى ديكهشهوه هاوڕێ لهگهڵ گهياندنى زانيارييدا، هۆشيارييهكى كۆمهڵايهتى ئهوتۆ بگهيهننه وهرگر، كه ببێته هۆى كهمكردنهوهى حاڵهتهكان. نهك به پێچهوانهوه ببێـته هۆى پهرهسهندنى حاڵهتهكان و دنهدانى وهرگر بۆ چاولێكردن و دووباره كردنهوهيان. جێى نهنگييه، زۆرێك لهو ميدياكارانهى رووماڵى حاڵهتهكانى توندوتيژى دهكهن، به ههڵكهوت رێيان كهوتووهته ئهو بواره. هيچ شتێكى ئهوتۆ له بارهى وردهكارى و ههستيارى پرسه كۆمهڵايهتييهكان درك پێ ناكهن. رهنگه زانيارى گشتييان له بارهى پرسهكانهوه ههبێت، بهڵام ئهمه ماناى ئهوه ناگهيهنێت رێگه به خۆيان بدهن، رووماڵى رووداوهكانى پهيوهست بهو بواره بكهن. توندوتيژييه كۆمهڵايهتى و رهگهزييهكان له كۆمهڵگهى كوردييهوه به جۆرێك بهرۆكى منداڵ و ژنيان گرتووه، كارهساتهكه له حاڵهت تێپهڕيوه و سهريكێشاوه بۆ دياردهيهك، رۆژانه لێره و لهوێ به جۆرى جيا و شێوازى جۆراو جۆر دهردهكهوێت. ئامارهكانى توندوتيژى دژى ژنان تا دێت زياتر ههڵدهكشێن. ساڵانه ئامارهكان بۆ ژنان تۆقێنهرن. وێڕاى باسكردنى ژمارهيهكى بهرچاوى ئهو حاڵهتانه و خستهڕوويان له لايهن ميدياوه كهچى حاڵهتهكان دووباره و سێباره دهبنهوه. ئهمه ئهو خاڵهيه، پێويسته ميدياى كوردى له لايهك و رێكخراوهكانى ژنان و چالاكان ههڵوهستهى لهسهر بكهن. ميدياى كوردى به هۆى به ههڵه كاركردنى لهسهر پرسهكانى توندوتيژى كاريگهرى نهرێنى زۆرترى لهسهر ناوهخن و جهوههرى پرسى توندوتيژى درووستكردووه.
  • 2. ههڵه ميدياييهكان له رووماڵى پرسهكانى توندوتيژى دژ به ژناندا يهكهم: شێواندن و بهلاڕێدا بردنى كهيسهكانى توندوتيژى: بۆ نموونه له زۆربهى حاڵهتهكانى خۆكوشتن و خۆ ههڵواسينى ژنان رستهى ناباوى “نهخۆشى دهروونى ههبووه”، “بارى دهروونى تهواو نهبووه”، “له تاقيكردنهوه دهرنهچووه و بارى دهروونى ئاڵۆز بووه”.. دهكهوێته بهرچاو، بێگومان لهسهر زمانى كهسانى نزيك له كهيسهكه، يان پۆليس، به بێ ئهوهى هيچ كهناڵ و سهرچاوهيهكى ميديايى لهو بانگهشهيه بكۆڵنهوه و داواى دۆسيه و رهچهتهيهكى پزيشكى له بارهى بوونى وهها حاڵهتێكهوه بۆ كهيسهكه بكهن. ئهمه بيركردنهوهيهكى نهريتانهى ههڵهێنجراوى ئهدهبياتى پياوسالارييه. چونكه سهرهڕاى بوونى حاڵهتێكى تاوانكارى، عهقڵى پياوسالارى ئامادهگى ههيه و دهيهوێت تاوانلێكراو به تاوانى خۆ له بهين بردن تاوانبار بكاتهوه. ههروهها دهيهوێت پهردهش بهسهر شانۆى تاوانهكهدا بكشێت. رێگهى دزهكردنى ههرجۆره زانيارى و گهڕان و لێكۆڵينهوهيهكى دادوهرييانه بگرێت له كهيسهكه. چارهسهر: پێويسته به بێ بوونى بهڵگه رۆژنامهوان تۆمهت نهخاته پاڵ تاوانلێكراو، هاوكات ئهگهر پۆليس يان كهسانى نزيك له تاوانلێكراو ئهو بانگهشهيان كرد، داواى رهچهته و راپۆرتى پزيشكييان لێبكرێت، به پێچهوانهوه دهبێته ههوڵێك بۆ شاردنهوهى تاوان و داپۆشينى رووخسارى تاوانباران و دهربازكردنيان له ياسا. دووهم: بڵاوكردنهوهى زانيارى نادرووست و بێ سهرچاوه: بهشێك له حاڵهتهكانى توندوتيژى رووماڵدهكرێن، بهڵام له رووماڵكردنياندا كهموكورتى له رووى زانيارييهوه ههيه. كهناڵ تهنيا بهوهندهى بڵێت: “ژنێك كوژرا، ژنێك سووتا” ههندێك سهرهقهڵهمى ناڕۆشن بڵاودهكاتهوه و ئيدى به ئهركى خۆى نازانێت بهدواى وردهكارى و هۆكارى تاوانهكه و چارهنووسى دۆسيهكه بكهوێت. چارهسهر: پێويسته ههرچى زياتره ميدياكار به دواى زانيارى سهبارهت به كهيسهكهدا بگهڕێت و تهنيا به سهرهقهڵهمى زانيارييهكان رازى نهبێت و بچێته بنج و بناوانى دۆسيهكهوه و زانيارييه كهسييهكانى تاوانلێكراو، ژيان و گوزهرانى، كارو و خوێندنى، ماڵ و منداڵى وهك ديوى تاريك رۆشنبكاتهوه و لهوهشدا پێويسته تهنيا له يهك لايهنهوه زانيارى وهرنهگرێت، بهڵكو ههوڵى دۆزينهوهى سهرچاوهى نوێ و زانيارى زۆرتر له سهرچاوهى جياواز بدات. نهك ههر ئهوه پێويست بهوهشدهكات باكگراوندى ههواڵ و راپۆرتهكانى
  • 3. تێههڵكێشى راپۆرتهكانى پێشووى بكات و ئامار و زانيارى پێشوو هاوپێچ بكات بۆ ئهوهى وهرگر ههست بهوه بكات ئهو تاوانهى كراوه دابڕاو نييه له زنجيرهيهك تاوانى يهك له دواى يهك كه بهرامبهر به ژن دهكرێن. سێيهم: شێواندنى زانيارى: يهكێكى ديكه له كێشهكان، شێواندنى زانيارى كهيسهكانه، ههندێكجار به ئهنقهست و بۆ مهرامى تايبهت و ههندێكجاريش له نائاگاييهوهيه. بۆنموونه: كاتێك ژنێك كوژراوه، يان سووتاوه، ياخود تهرمهكهى به پهتێكهوه به بنميچى ژوورى خهوتنييهوه ههڵواسراوه، كهناڵ بێ چهند و چوون قسهى كهسوكارى ژنهكه لهوانه: باوك، برا، هاوسهرى ژنه دهگوازێتهوه. ئهوانيش ههم بۆ پاكانه كردن بێت، ياخود بۆ گۆڕينى رێڕهوى لێكۆڵينهوه بانگهشهى “خۆكرد”ى تاوانهكه دهكهن، ميديا بێ چهند و چۆن و درووستكردنى هيچ گومان و پرسيارێك له بارهى ئهو بانگهشانه، وهك راستى رهها بڵاويان دهكاتهوه و هيچ پهراوێزێك بۆ گومان ناهێڵێتهوه. بهشێكى ديكهى ئهم خاڵه پهيوهندى به وردهكارى زانيارييهكانهوه ههيه، كه له رووماڵى رووداوێك ههر كهناڵێك شتێك له بارهى رووداوهكهوه دهڵێن. تهنانهت زۆرجار زانيارييه كهسييهكانى تاوانلێكراو به ههڵه بڵاو دهكرێنهوه. بۆنموونه سهرچاوهيهك تهمهنى تاوانلێكراو به 91 ساڵ دهنووسێت. سهرچاوهيهكى ديكه، كردوويهتييه 52 ساڵ.. چارهسهر: پێويسته ميدياكار ههميشه گومانى ههبێت، گومانى له زانيارى سهرچاوهكان ههبێت، زانيارى وهك راستى رهها وهرنهگرێت، گومانى له لێدوانهكان ههبێت، رهنگه تهنانهت ئهو پۆليسهى لێكۆڵينهوه دهكات بيهوێت پهردهپۆشى تاوانهكه بكات و وهك توندوتيژى نهيناسێت چونكه لايهنى جێبهجێكردن بڕواى وايه كه دهبێت پيشانى بدات توندوتيژى كهميكردووه. دهبێت پرسيارى زۆرتر له بارهى بانگهشهكانى لايهنى لێكۆڵينهوه بكرێت و لهوهشدا نابێت ميدياكار يان كهناڵ بكهوێته پێش حوكمى دادگا و بڕياردانى پێشوهخته بخاتهڕوو. چوارهم: حوكمدانى پێشوهخته و بێ بهڵگه: ئهليف و بێى ميديايى ئهوهيه، رۆژنامهوان دادوهرى ناكات. له دهرهوهى رووداوهكانه. نابێته بهشێك له رووداوهكان. ئهو رووماڵى رووداو دهكات. لێدوان و زانيارييهكان له سهرچاوهكانى پهيوهنديدار به رووداوهكه وهردهگرێت. به بێ رتووش، دهستكاريكردن،
  • 4. گهوره كردن و بچووككردنهوه، ئاوێنه ئاسا پيشانياندهدات و دهيانخاتهڕوو. وهلێ ئهم بنهما سهرهكى و چهسپاوهى زانست و ئيتيكى ميديايى له رووماڵى رووداوهكانى توندوتيژى رهنگيى نهداوهتهوه. ديقهتى هێنده ناوێت، ئهگهر سهيرى ههواڵهكانى تايبهت به رووداوهكانى توندوتيژى بكهين؛ زۆر به ئاسانى ههست بهو حوكمدانه پێشوهختهيه دهكهين، كه ميدياكارى كورد له دهقى ههواڵ، يان راپۆرتدا پێشكهشكى وهرگرانى دهكات. ئاسانترين دهستهواژه و رستهيهك، كه ميدياكارى كورد فێرى بووه، ئهوهيه له كۆتايى ههموو ههواڵێكى تايبهت به توندوتيژى بنووسێت: “رووداوهكه به هۆى كێشهى كۆمهڵايهتييهوه روويداوه”، بهڵام وهك بڵێى ئهو ئهركى ئهوه نهبێت ديوى تاريكى رووداو رۆشنبكاتهوه، به دواى زانياريدا بڕوات، زۆرترين “زانيارى پێويست” له بارهى كهيسهكهوه بڵاو بكاتهوه! ههروهها بهكارهێنانى رسته ههواڵييهكانى وهك “خۆى كوشت”، “خۆى سووتان”، “خۆى ههڵواسى” به گشتى حوكمدانى پێشوهختهن. نابێت ميدياكار بهكاريان بهێنێت؛ تا ئهو كاتهى راپۆرتى پزيشكى دادوهرى ئاماده دهكرێت. ئهوه تهنيا پزيشكى دادوهرييه بۆى ههيه بڵێت: فڵانه حاڵهت خۆكوژييه، يان خۆ ههڵواسينه. تهنانهت پۆليسيش ئهو دهسهڵاتهى نييه، ئهو حكومه بدات، بهڵام لهبهر ئهوهى ميدياكارى ئێمه سهرچاوهى زانيارييهكانى له پۆليسهوهيه، پۆليسيش بۆ ئهوهى حزوورى ههبێت لهسهر شاشه و له ميديادا ههر زوو تۆمهتى “خۆكوشتن” دهخاته پاڵ حاڵهتهكان و چاوهڕێى پزيشكى داوهرى ناكات. بێ درووستكردنى هيچ گومان و پرسيارێكيش ميديا لێدوانى پۆليس وهك قسهى سهنهدكراو دهگوازێتهوه. ئهوهى تهرمى به چوار مهتر گوريس، يان به سهرپۆشهكهى به بنميچى ماڵهكهيانهوه ههڵواسرابوو، مهرج نييه خۆى ئهو كارهى كردبێت. به دوورى مهزانه كهسێك بهو جۆره ههڵيواسيبێت… بهڵام تێگهيشتنى نهريتيانه بۆ رووداوهكانى پهيوهست به ژنان له زاكيرهى ميدياكاردا هێنده ئامادهيه ههندێك جار ئهويش پێى رهوايه ژنێك كوژراوه، چونكه وهك پهند له زاكيرهيدا ئهو وته باوهى كۆمهڵگه دهخولێتهوه، “ئهگهر باش با نهدهكوژرا!” ههر بۆيه رووماڵى حاڵهتهكهش به ئهدهبياتى پياوسالارانهى كۆمهڵگه دهكات و وهرگر له خوێندنهوهى ههواڵهكه نهبووهتهوه، ئهو بڕوايهى بۆ درووستبووه، ئهو كهيسه “موستهحهقى ئهو چارهنووسهيه!”. چارهسهر: پێويسته ههرچى زياتره ئهو ميدياكارانهى رووماڵى رووداوهكانى توندوتيژى دهكهن راهێنانى تايبهتيان پێ بكرێت و خۆيشيان دهبێت ههوڵى زياتر بدهن و شارهزاى پرسى توندوتيژى ببن و ناكرێت ههر ميدياكارێك زانى ههواڵێكى سياسى ئاماده بكات، ئيدى دهست بۆ ههواڵێكى كۆمهڵايهتيش بهرێت. ههڵهى گهورهى ميدياكارى كورد ئهوهيه كه ههمهچهشن و ههمه رهنگه و ميدياكار ههيه چۆن چووهته سهنگهرى پێشمهرگه بۆ
  • 5. رووماڵى شهڕ، به ههمان شێوه چووهته شوێنى ئهنجامدانى تاوانێك بۆ ئهوهى رووماڵى حاڵهتێكى توندوتيژى بكات، به بێ ئهوهى هيچ له بارهى پرسى توندوتيژى دژى ژنهوه بزانێت. دهستهبهرى رووماڵى تهندرووست بۆ پرسهكانى ژن و توندوتيژى بهرامبهريان بڕوابوونه بهوهى توندوتيژى رهگهزى ههيه و شارهزابوونه لهو پرس و بواره. پێنجهم: بهدوادانهچوون و سهرداپۆشين: له رووى زانستييهوه جۆرێك له ههواڵ و راپۆرت ههن، كه ههواڵه بهردهوامهكان، راپۆرتى بهردهواميان پێدهوترێت. مهبهست له “بهردهوامى” رووماڵكردنى بهردهوامى ئهو رووداوانهيه، كه له ئان و ساتى خۆياندا كۆتاييان نايهت. رووداوى ديكهيان لێدهكهوێتهوه. تانوپۆيان ههيه و له خاڵێكدا تهواو نابن. بۆنموونه: ئهمڕۆ “ژنێك كوژرا”، ئهمه تهنيا رووداوێك نييه، له ئان و ساتى خۆيدا بگهيته دانانى خاڵ و كۆتايى پێبێت. رووداوى ديكهى لهدوايه، پهلوپۆى ههيه، “بۆچى كوژرا)هۆكارهكهى(، چۆن كوژرا )وردهكارييهكهى(، كێ كوشتى )بكهرهكهى(، پهڕاوهكهى به كوێ گهيشت، پۆليس كێى دهستگير كردووه، كهى دادگاييدهكرێت، بڕيارى دادگا چييه، بهڵگهكان چين، كێ تێوهگلاوه، رابردووى ئهو ژنه لهگهڵ بكوژهكهدا چييه، چ پهيوهندييهكى خوێنى له نێوان بكوژ و كوژراودا ههيه، تهمهنى بكوژ چهنده، ئهو چهكهى تاوانهكهى پێكراوه له كوێيه، كێ مۆڵهتى ههڵگرتنى ئهو چهكهى پێداوه، كهسهكه سهر به چ گرووپ و دهستهيهكه، بۆچى و به پشتيوانى كامه هێزى مهعنهوى پهناى بۆ ئهنجامدانى ئهو تاوانه بردووه…هتد”. بهڵام بهداخهوه ئهم جۆره بهدواداچوونه بهردهوام و رۆژانهييه له ميدياى كورديدا له بارهى پرسى توندوتيژييهوه بهرچاو ناكهوێت. ميدياكار وهك بڵێى بهو بڕوايه گهيشتووه، “لهسهر كێشهى كۆمهڵايهتى بووه و پێويست ناكات ئيشى زياترى لهسهر بكات”. چارهسهر: كارى ميديا بهدواداچوون و وردكردنهوه و گهياندن و بڵاوكردنهوهى ناوهڕۆك و وردهكارى رووداوهكانه، ئهو پرسيارانهى خرانهڕوو، ئهركى ميديايه وهڵاميان بداتهوه. شهشهم: سازاندنى وێناى ئهرێنى بۆ تاوان:
  • 6. رهنگه يهكێك له هۆكارهكانى دووباره بوونهوهى حاڵهتهكانى توندوتيژى درووستكردن و سازاندنى وێناى ئهرێنى و پاڵهوانئاساييانه بێت بۆ تاوانبار له لايهك و شێوازى خۆكوشتن له لايهكى ديكهوه. ساڵى رابردوو، ههموومان شاهێدى زنجيرهيهك رووداوى خۆخنكاندن به سهرپۆش، خۆههڵواسين به پهت و خۆخستنه خوارهوه بووين. رووداوهكان جێى سهرنج بوون. زۆرينهى ئهوانهى پهنايان بۆ ئهو كاره دهبرد له قهڵادزێوه تا گهرميان كچانى قۆناغى ناوهندى و ئامادهيى بوون. ئهو زنجيره رووداوهش دواى ئهوه هاتن كه ميدياى بينراو له سلێمانى وێنهى تازهپێگهيشتوويهكيان بڵاوكردهوه كه له شوقهكانى قالاوهى سلێمانى خۆى ههڵواسيبوو. پيشاندانى شێوازى خۆ ههڵواسينى ئهو لاوه، له سهروبهندى بژى و بڕووخێى حكومهت و ئۆپۆزيسيۆندا رهواجێكى زۆرى پێدرا. وهك بابهتێكى سياسى مامهڵهى لهگهڵ كرا. ئهو مامهڵهيهى ميديا لهگهڵ پرسهكهدا كردى هاوشێوهى كارى پاڵاوانسازى بوو. كه ئهمه مهترسى چاولێكردن و لاساييكردنهوهى دهيان بار دهباته سهرێ. سهرنجێكى ديكه لهسهر ئهم خاڵه، هۆنينهوهى رووداوهكانه به جۆرێك مرۆڤ، يان خوێنهر به گشتى، ههست بكات ئهو ژنه يان ئهو گهنجه هيچ رێگه چارهيهكى ديكهى لهبهردهمدا نهماوه تهنيا ئهوهى بۆ ماوهتهوه پهنا بۆ خۆكوشتن يان خۆسووتاندن بهرێت. ئهمجۆره هۆنينهوه و رووماڵكردنه لهوهوه دهستپێدهكات، كه ژيانى رابردووى كهسهكه وهك دۆزهخ پيشانبدرێت و تا دێت كێشهكانى ئاڵۆزتر دهبن و هيچ دهرهتان و پهنايهك شك نابات و ناچار پهناى بردووه بۆ خوكوشتن يان خۆسووتاندن. له پاڵ ئهو هۆنينهوه و چيرۆك داتاشينهدا ميدياكار درك بهوه ناكات، كه پێويستى بهوه ههيه له زارى كهسانى پسپۆڕ و تايبهتمهند بهو بواره رێگه چاره پيشان بدات بۆ ئهوهى كهسێكى ديكهى هاوشێوه ههمان رێگه تاقى نهكاتهوه. سهبارهت به كهيسهكانى سووتانيش، ناوهڕۆكى راپۆرت و ههواڵهكان خاڵيين له باسى “پهشيمان بوونهوهى كهيسهكه”، ههروهها هيچ له بارهى ئهو ئازارو ناسۆره ناخرێنهڕوو، كه حاڵهتهكه دهيچێژێت، تهنيا ناوى سووتانهكه دێت. ههرچهنده تا ئێستا هۆكارهكانى پهنابردنى ژن بۆ خۆسووتاندن وهك دياردهيهكى باو له ههرێمى كوردستان روون نيين، به شێوهى زانستى وهڵامى ئهو پرسياره نهدراوهتهوه، بۆچى له ناو ههموو جۆرهكانى خۆلهناوبردندا ژنى كورد رێگهى خۆسووتاندن تاقيدهكاتهوه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا باسكردنى ئهو حاڵهتانه به جۆرێك كه دنهى
  • 7. دووبارهبوونهوهى تێدايه له لايهن ميدياوه رهنگه هۆيهك بێت بۆ بهردهواميدان به دووبارهبوونهوهى حاڵهتهكان. رهنگه ژنانێك گهيشتبنه ئهو بڕوايهى تاكه چهكيان بۆ تۆڵهكردنهوه له خێزانهكانيان و ناوبانگى بنهماڵهكانيان خۆسووتاندنيان بێت و دواتريش باسكردنيان بێت له ميديادا بۆ ئهوهى ناوبانگى بنهماڵهكانيان به لهكهدارى بمێنێتهوه، چونكه تێگهيشتنى كۆمهڵگه به گشتى بۆ خۆسووتاندنى ژن نهنگى و شهرمهێنهره. ئهمهشيان بۆچوونێكه و رهنگه نهياريشى ههبێت، بهڵام هێشتا وهك گريمانهيهك بۆ توێژينهوه دهست دهدات و ناكرێت فهرامۆشى بكهين. چارهسهر: كهواته بڵاوكردنهوهى حاڵهتێكى سووتان يان خۆسووتان ههستيارى زياتره و پێويسته به جۆرێك بێت ناواخنهكهى تايبهت بكرێت به مهترسى حاڵهتهكه، چهوتى ئهو رێگهيه، دووركهوتنهوه لهو بژارده مهترسيداره، جهختكردنهوه لهسهر پێويستى ژيان، رووبهڕووبوونهوهى كێشهكان و بهكارخستنى ئاوهز بۆ دۆزينهوهى رێگه چاره. حهوتهم: نهبوونى فهرههنگى مرۆڤدۆستانه و نووسين به زمانى پياو: ئهو زمانهى قسهى پێدهكهين و پێى دهنووسين، تانوپۆى تهنراوه به وشه و دهستهواژه و بڕگه و ئيديۆمى دژه ژن و زمانى ئهمڕۆييمان درێژكراوهى ميراتێكى ههمهچهشن و رهنگيى ئهدهبياتى پياو و خێڵ و عهشيرهته و بۆمان بهجێماوه. تا ئێستا نه ناوهنده زانستييهكان و نه رهوتى ژنانيش له ههرێم وهك پێويست ههڵوێستهيان لهسهر نهكردووه و تهنانهت دهفتهرچهيهكى تايبهت به وشه بارگاوويهكانى دژ به ژنيان ئاماده نهكردووه، بۆ ئهوهى بهره بهره كار بۆ وهلانانيان بكرێت و زمانى نووسينمان مشتوماڵ بكهين لهو وشه و چهمك و دهستهواژانهى له ههناوياندا مهغزاى دژه ژنيان ههيه. بۆنموونه: له ههواڵدا، هێشتا ميدياكارى ئێمه پێى نهنگييه بۆ ژنێك ئهگهر نهچووبێته پرۆسهى هاوسهرگيرييهوه بڵێت “ژن” و دهنووسێت: “كچ بووه و شووى نهكردووه”. ههروهها له ههواڵدا هێشتا ژن وهك موڵكى پياو ههژمار دهكرێت و دهنووسرێت: “پياوێك ژنهكهى خۆى كوشت”، رێك وهك ئهوهى “پياوێك ئۆتۆمبێلهكهى خۆى سووتاند”.. ههروهها دهنووسرێت: “خاوهنى دوو ژن و سێ منداڵه”، لێرهدا ژنى كردووهته كاڵا و هاوكات مافى دايكايهتيشى لێزهوت كردووه و ههمان تاوانيش بهرامبهر به منداڵهكان دهكات و ئهوانيش وهك كاڵا پيشاندهدات.
  • 8. نموونهى ديكهى بهرچاو بينيمان، له سنوورى ههولێر چهند پياوێك ژنێكى ئاوارهى خۆرئاواى كوردستانيان رفاندبوو، دهستدرێژييان كردبووه سهر، ميديا فۆكسى لهسهر پهردهى كچێنى تاوانلێكراو بوو، تاوانى رفاندن و ئهشكهنجه و دهستدرێژييهكهى بهلاوه ئاسايى بوو، بهڵام خهمى ئهوهى بوو، ئايا پهردهى كچێنى ماوه يان نهماوه. چارهسهر: ئاشنابوون و فێربوون و دۆزينهوهى ئهو وشه و دهستهواژانهى ههڵگرى مهغزايهكى مرۆڤسالارانه و ژيان دۆستانهن بۆ رووماڵى پرسهكان. مشتوماڵكردنى زمانى نووسينمانه لهو وشه و چهمكانهى ههڵگرى نهزعهى دوژمنكارانهن بهرامبهر به ژنان. ئهمهش به خوێندنهوه و بهدواداگهڕان و پرسيار دهبێت. بۆنموونه دهكرێت لێرهدا چهند چهمك و دهستهواژهيهكى ههڵگرى مهغزاى پياوسالارانه بخهينه بهرچاو: )شوويكردووه… هاوسهرگيرى كردووه(، )خاوهنى منداڵه…. دايكى منداڵه(، ) ماره كراووه… گرێبهستى هاوسهرگيرى كردوو(، )ئاههنگى بووك گواستنهوه… ئاههنگى هاوسهرگيرى(، )بێوهژن… هاوسهر لهدهستداو، بهجيا ژياو..(، )خۆى خنكاند… تهرمى دۆزرايهوه و دهوترێت “خۆى خنكاندووه”(، )خۆى كوشت.. دهوترێت، يان بانگهشهى ئهوه دهكرێت كه “خۆى كوشتووه”(، )مێردى ژنهكه… هاوسهرى ژنهكه(، )دوو جار شوويكردووه… دووجار پرۆسهى هاوسهرگيرى كردووه(، )پياوێكى خاوهن سێ ژن… پياويك سێ جار هاوسهرگيرى كردووه(، )ژنانى حزبهكان… ژنانى ئهندامى حزبهكان(، )ژنێكى عهرهب.. ژنێكى به رهچهڵهك عهرهب(، )ماڵى باوان.. ماڵى خۆيان(، )ماڵى باوكى.. ماڵى دايك و باوكى(، )بۆ تحرش.. گێچهڵى سێكسى(، )بۆ ئيغتصاب.. دهستدرێژى سێكسى(، )ژنى سهرۆك.. هاوسهرى سهرۆك(، )ژنانى زيندان.. ژنانى زيندانيكراو( .. ئهمانه و چهندين دهستهواژه و رسته و چهمكى ديكه رۆژانه له ميدياوه بڵاودهكرێنهوه به بێ ئهوهى سهرنجبدهينه ناوهڕۆك و ئهو پهيامه ژههراوييانهى له ناواخنى ئهو چهمكانهدا ههن. ههشتهم: زهقكردنهوهى تاوانى ژن: ماوهيهك دهبێت ههندێك سايت و كهناڵى كوردى موشتاقى ئهوهن ژنێك لهو پهڕى دنيا تاوانێك ئهنجام بدات و ئهمان لێره به ناونيشانى سهرنجڕاكێش بڵاوى بكهنهوه. هاوكات لێرهش حاڵهتى ئهشكهنجهدانى چهند منداڵێك له لايهن دايهن و زڕدايكيانهوه به جۆرهها شێوه كارى لهسهر كرا، وهك ههوڵێك بۆ دزێوكردنى وێناى ژن. زهقكردنهوهى ئهو حاڵهتانه و گهورهكردنيان له قهبارهى خۆيان زياتر وهك تۆڵهسهندنهوهيهكى پياوانى كۆمهڵگهيه له ژنان. بهو پێيهى ميديا پياو بهڕێوهى دهبات، ئيدى ميديا له خزمهتى عهقڵى
  • 9. پياوسالارييه و دهيهوێت پێمان بڵێت ژن ئهو مرۆڤه ههست ناسك و ژيان دۆست و ئهوينخوازه نييه كه بانگهشهى بۆ دهكرێت. به پێچهوانهوه ژن دڕندهيه. ئهوهتا هاوسهرهكهى دهكوژێت، ناپاكى دهكات، منداڵ دهكوژێت، تهنانهت كار گهيشتووهته ئهوهى “گاز له چوكى پياو دهگرێت” )وهك ئهو حاڵهتهى له رانيه روويدا و تهنانهت له ميدياى جيهانيشدا بڵاوكرايهوه و وشهى “گاز”ى بۆ بهكارهێنرابوو( بهو مانايهى ژن وهك ئاژهڵى دڕندهيه و گاز و قهپ دهگرێت، له كاتێكدا ئهوه جۆرێكه له بهرگرى له خۆكردن. نۆيهم: بايهخدان به رێكخراوهكهى پياوان و درووشمهكانيان: ههمان ئهو رۆژهى تهرمى دوو خوشكهكهى سهيد سادق كه له گۆماوهكه خنكابوون و پۆليسهكان به شێوهيهكى ناشياو به مرۆڤ دهريانهێنانهوه، له كهناڵێكى ئاسمانى كاتژمێر 70:72 تا 70:42 خولهكى ئێواره، ميواندارى ئهندامانى ئهو رێكخراوه كرابوو، كه به ناوى داكۆكيكردن له پياوان دامهزراوه. زهقكردنهوه و هێنانهپێشهوه و دهرخستنى ئهو رێكخراوهى ژمارهيهك كهس دايانمهزراندووه به ناوى داكۆكيكردن له پياوان و بڵاوكردنهوهى ئامار و زانيارييه چهواشهكارييهكانيان تاوانێكه بهرامبهر به ژنان دهكرێت.. چونكه له بنهڕهتهوه پاساوێك بۆ درووستبوونى وهها رێكخراوێك نييه و هاوكات ئهو تاوانانهى بهرامبهر به پياوان دهكرێت، لهسهر بنهماى رهگهزى و پاراستنى شهرهف نييه، وهك ئهوهى به پاساوى پاراستنى شهرهف و لهسهر بنهماى رهگهزيى تاوان دهرحهق به ژن دهكرێت. رهنگه پياوانى ميديا و ئهو عهقڵيهته پياوسالارييهى ميديا بهڕێوه دهبات به عهقڵى تۆڵهسهندنهوه رهفتار لهگهڵ ژندا بكات و دهيهوێت بڵێت ئهوه تهنيا ژنان نيين تاوانيان بهرامبهر دهكرێت، بهڵكو پياوانيش ستهمديدهى دهستى ژنانن. ئهمانهى خرانهڕوو، لانيكهم بهشێكى ئهو تاوانهن رۆژانه له رێگهى ميدياوه له بهرامبهر پرس و دۆسييهكانى توندوتيژى دژى ژنان دهكرێن و ئيدى ئهوه ئهركى ميديايه له لايهك، چالاك و رێكخراوهكانى ژنانه له لايهكى ديكهوه توانايان بخهنهگهڕ بۆ راستكردنهوهى بارى لارو راستكردنهوهى ههڵه و كهموكورتييهكان. بێگومان خستنهڕووى ئهم باس و بابهتانه زياترى دهوێت و ئهستهمه له توێى وتارێكدا ههموو شت بوترێت و زۆر بابهتى ديكه جێى ههڵوهسته لهسهر كردنن، لهوانه وێناكردنى ژن وهك كاڵاى سێكسى، پهراوێزخستنى رۆڵى ژن له ناو ميديادا، هێنانه پێشهوهى ژن لهسهر بنهماى جوانى جهسته نهك بيرو هۆش، فۆكسكردنى كامێراى كهناڵهكان لهسهر سينگ و بهرۆكى ژن و پيشاندانيان وهك كاڵا، بێبههاكردنى تواناى ژن، ئاوڕنهدانهوه له ژنانى بههرهمهند، رێگرتن له گهشهكردنى ژن له ناو ميديا، بچووككردنهوهى رۆڵى ژن له
  • 10. ناو كارى ماڵ، خستنهڕووى بابهتهكان به مهبهستى وروژاندنى سێكسى ياخود وروژاندنى ههستى بهزهيى پێداهاتنهوه.. ئهمانه و چهندين شێوهى ديكهى جياكارى ههن و ناكرێت فهرامۆش بكرێن. *بهڕێوبهرى ماڵپهڕى )رۆژنامهوانى( تايبهت به هونهر و زانستى راگهياندن